ئينستتیوتی ژیار لقی هه‌ولێر به‌شی بلنگه‌وازی لق ئەنجامدانی خێوەتگەیەک بۆ فەقێیان

بەشی بانگەوازی لقی هەولێری ئینستتیوتی ژیار بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی حوجرە هەستان بە ئەنجامدانی خێوەتگەیەک بۆ فەقێیان لە ڕۆژی شەممه بەرواری 19.3.2022


شایەنی باسە زیاتر لە 60 فەقێ بەشداربوون لە خێوەتگەکە.

سەرەتای خێوەتگەکە بە خوێندنی چەند ئایەتەکی قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد کەلایەن یەکێک لە فەقێکان بەناوی (أنس كاسكانى).

پاشان وتەی بەخێرهاتن لەلایەن مامۆستایانی هەردوو ڕێکخراو،

د.پشتیوان صابر بەرپرسی بەشی ناگەوازی لقی ھەولێر له ئینستتیوتی ژیار و م. ئوسامە لە ڕێکخراوی حوجرە.

پاشان دەستکرا بە وتارەکان بەم شێوازە:


1- کاتت ڕێک بخە، ژیانت ڕێک دەخەیت

د.بەختیار کەمال تاڵەبانی

2- چۆن مامەڵە لەگەڵ مامۆستاکەت دەگەیت؟

م.یونس باویانی

3- تێکۆشانی زانایان لەپێناو پاراستنی دین

پ.د.سلێمان سلیم ئاکرەیی

4- ڕۆڵی تەزکیە لەکەسایەتی فەقێ و قوتابیانی شەریعەت

د.ابراهیم احمد سەنگەسەری


خێوەتگەکەش ڕازێنرایەوە بەچەند سرودێک و لەکۆتاییشدا بڕوانامە بەخشرا بەبەشداربووان.