لقی ڕاپەڕینی ژیار بەردەوامی خولی شیاندنی مامۆستایان.
ڕۆژی سێ شەممە 3-10-2023 بەشی زانستی و بەشی پەروەردەی لقی ڕاپەڕینی ژیار لەدرێژەی خولی شیاندنی مامۆستایان هەستا بەئەنجامدانی وۆرکشۆپی کردای؛ دەربارەی (شێوازەکانی فێربوون و وەرگرتنی زانیاری) کە لەلایەن بەڕێز :-(م.هێدی سعید )پێشکەشکرا؛ لەکۆتایی گفتوگۆیەکی کراوە و چالاکی لەنێوان بەشداربووان ئەنجامدرا.