ژیاری خورماڵ هەڵدەستێ بە سازکردنی ئاهەنگی خولێکی لەبەرکردنی جوزئی (عم ، تبارک).
ڕۆژی دووشممە بەرواری 25/9/2023 دەستەی خورماڵی ژیار ئاهەنگی سەرکەوتنی خولی لەبەرکردنی جوزئی( عم٫ تبارک) ئەنجامدا وە فێرخواز (ڕۆزیا بکر ) توانی لە هەمان کات بە سەرکەوتوویی قورئان خەتم بکات .
سەرەتای ئاهەنگ لەلایەن م.( فریشتە)بە دەنگێکی نایاب دەست بە خوێندنی قورئانی پیرۆز کرا، دواتر بەڕێوبەری دەستە وتەی بەخێرهاتنی پێشکەشکرد، دواتر چەند سرودێکی ئایینی لە ستایشی قورئانی پیرۆز و پێغەمبەری خودا خوێندرانەوە.
ئاهەنگەکە بە ئامادەبوونی ئەندامانی لقی هەڵەبجەی ژیار و ئەندامانی دەستەی خورماڵ و خێزانی فێرخوازان بەڕێوەچوو.
جێی ئاماژەیە خوانی ئێوارە بۆ ئامادەبوان ئامادەکرابوو وە پێکەوە کەشێکی ڕۆحانی و ئیمانیان بەسەربرد.
دواتر لە لایەن بەڕێووەبەرو مامۆستایانی دەستە خەڵات پێشکەش بە فێرخوازان کرا، کەسوکاری فێرخواز دەستخۆشیان هەبوو بۆ ژیار لەپای ئەنجامدانی چالاکی نمونەیی لەم شێوەیە، وە کۆتایی بە ئاهەنگ هێنرا بە صلاوات لەسەر سەروەری ئازیز محمد