دەستەی خورماڵی ژیار سەردانی کەسایەتی ناوچەکە مامۆستا (جمال بێدار) دەکات
ڕۆژی سێشەممە بەرواری 12/9/2023دەستەی خورماڵ لە درێژەی کارو چالاکیەکانیدا هەستا بە سەردانیکردنی کەسایەتی دیاری ناوچەکە (م.جمال حبیب للە بێدار) کە مامۆستایەکی بە تواناو بە ئەزموون توانیویەتی بە درێژایی ژیانی چەندەها بەرهەمی هەبێ لە نووسین و لە فەرهەنگی هەورامیدا و، توانیویەتی قورئانی پیرۆز تەفسیر بکات بۆ زمانی هەورامی و باسی بەرزی و گەورەیی ئافرەتی موسڵمانی کرد وە زیرەکی هەورامی لە چ ئاستێکدا بووە..
لە کۆتاییدا مامۆستای بەڕێز کتێبی (نما و نماکەردەیی) کردە دیاری بۆ ئەندامانی دەستەی خورماڵ وە بەڕێوەبەری دەستەش کتێبێکی بە ناوی ڕێکخراو کردە دیاری