دەستەی خورماڵی ژیار ڕێزلێنان دەبەخشێتە فێرخوازانی خولی گوڵەکانی ژیار.
ڕۆژی یەکشەمە بەرواری 20/8/2023 دەستەی خورماڵی ژیار هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی ئاهەنگێکی خنجیلانە بۆ گوڵەکانی ژیار کە سەرەتای ئاهەنگەکە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەسپێکرا لەلایەن خوێندکار (هایما مزەفەر)، پاشان وتارێک پێشکەش بە فێرخوازان کرا لەلایەن (م. یەحیا)، بەخێرهاتنی دایبابی گوڵەکانی ژیار کرا لەلایەن بەڕێوەبەری دەستە (م. غەریبە محمد) ، لە کۆتایدا بڕوانامە بەخشرایە فێرخوازانی گوڵەکانی ژیار و سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی مامۆستایانی خولی گوڵەکانی ژیار کرا.