دەستەی خورماڵی ژیار سەردانی فێرگەی کاراتی کچانی خورماڵ دەکات.
ڕۆژی شەممە بەرواری 20/8/2023 دەستەی خورماڵی ژیار لە درێژەی کاروچالاکیەکانیدا سەردانی فێرگەی کاراتی کچانی خورماڵیان کرد ، لەسەردانەکەدا سوپاس و دەستخۆشی خۆیان ئاراستەی ڕاهێنەرانی وەرزشکارانی کاراتی کچانی خورماڵ کرد بۆ ئەو خزمەتەی لەو فێرگەیەدا بەکچانی دەکەن، وە لەپاش ڕاهێنانەکە پەروەردەیەکی جوانیان ئاراستە دەکەن، دەستەی ژیار خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کەوا لەسنورەکەدا فێرگەیەکی وا دڵسۆزی تێدایە خزمەت بە نەوەکانی داهاتوو دەکەن.