ئينستتیوتی ژیار لقی هه‌ولێر پێشانگای (نا بۆ جگەرە و نێرگەلە كێشان ) لە لقی هەولێر بەڕێوەچو

پێشانگای (نا بۆ جگەرە و نێرگەلە كێشان ) لە لقی هەولێر بەڕێوەچو


ڕۆژی (١٨/٣/٢٠٢٢) بەشی بانگەوازی لقی هەولێری ئینستتیوتی ژیار هەستا بە ئەنجامدانی چاڵاكییەكی ناوازە كە بریتی بوو لە پێشانگایەك بە ناونیشانی ( نا بۆ جگەرە و نێرگەلە كێشان) لە كاتژمێر 4 بۆ 6 ئێوارە لە هۆڵی لقی هەولێری ئینستتیوتی ژیار. 

سەرەتای پێشانگاكە بە قوڕئان خوێندن بوو

دواتر برپرسی لق (د.سلێمان ئاكرەیی)  وتەی بەخێرهاتنی پێشكەش كرد و دواتر گرتە ڤیدیۆیەك پێشكەشی ئامادەبوان كرا لەسەر جگەرە كێشان.

دوای ئەوەش چەند وتارێك پێشكەشكران بەم ناونیشانانە:

١/ هۆكارەكانی جگەرەكێشان ، لەلایەن م. حسن مولود پێشكەشكرا.

٢/ زیانەكانی جگەرەكێشان لەلایەن م. شۆڕش خالد پێشكەشكرا.

٣/ حوكمی جگەرەكێشان لەلایەن م. كارۆخ أحمد پێشكەشكرا.

٤/ چارەسەری جگەرەكێشان لەلایەن م. نیشتیمان حسین پێشكەشكرا.

٥/ دیاردەی جگەرەكێشان لەلایەن م. نادیە عبدالله پێشكەشكرا.

٦/ چیرۆكی تەوبەكارێك لە جگەرەكێشان لەلایەن م. شاكر محمد پێشكەشكرا.


وه سرودێك لەلایەن هونەرمەند ( سلیم عمر ) پێشكەشكرا.


پێشانگاكە بە مێوانداری جێگری سەرۆكی ئینستتیوتی ژیار ( د. شێرزاد  عبدالوهاب ) بەڕێوەچوو.


شایەنی باسە زیاتر لە ( ١٥٠ ) نامە لەگەڵ سیواك لەناو زەرف ئامادەكرابوو لە پێشانگاكە و ئاڕاستەی جگەرەكێشەكان كرا.


وه  كۆمەڵێك وێنەی سەرنجڕاكێش و واتادار لەسەر زیانەكانی جگەرە و نێرگەلە كێشان نیشانی ئامادەبوان درا.