بەشداری کردنی دەستەی خورماڵ لە چادرگەی هاوبەشی لقی هەڵەبجەی ژیار و ڕێکخراوی کەم ئەندامان.

لە بەروار 14/8/2023-13 لە هەڵەبجەی ژیار و ڕێکخراوی کەم ئەندامانی هەڵەبجەچادرگەیەکی هاوبەشیان ئەنجامدا لە ژێر ناونیشانی ( ژنانی سەرکردەو بونیاد نانی ئاشتی )

کە لە چادرگەکەدا زیاد لە ٢٥ مامۆستای بەشەکانی لق و دەستەکانی خورماڵ و سیڕوان و هەڵەبجە بەشدار بوون لە چارگەکەدا چەن مامۆستایەکی بە ئەزمون بەتوانا بەشداربوون لەوانە (م. سەرکەوت ) بابەتی (دەسپێشخەری ئایینی لە نێوان کۆمەڵگەدا بە لێبوردەی  و سڕینەوەی هەڵەکانی یەکتر)٫ وە ( د . هاشم )بابەتی (لێبوردەیی و ڕێزگرتن لە نێوان ئاینەکان بۆ پێشخستنی پێکەوە ژیان بە گفتوگۆ بۆ بنیادنانی ئاشتی)٫ و (د. ناسح)بابەت(چارەسەری تێڕوانینە هەڵەکانی لە نێوان گەنجاندا بە تێگەشتن بە گۆڕینی لە ململانێکاندا)٫وە (م. ئامینە)بابەتی ( تێڕوانینی سەرکردەیانە لەلایەن ئافرەتی سەرکردە بۆ چەمکی ژیان )٫ وە کردنی کۆمەڵێ چالاکی لەلایەن (م،وەهبە)  لەکۆتایدا بڕوانامەوسوپاس و پێزانین بەخشرابە بەمامۆستایان وبەشداربووان.