سیمیناری (چۆن گرنگی بەکاری ڕێکخراوەیی بدەین) لە دەستەی خورماڵ بەڕێوەچوو.

ڕۆژی دوشەممە بەروارری 7/8/2023  دەستەی خورماڵی ژیار لەگەڵ تۆڕی ڕێکخراوەکانی خورماڵ هەستا بە سازدانی سیمینیارێک بۆ مامۆستا (عەدنان نوری) ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژیار بە ناونیشانی "چۆن گرنگی بە کاری ڕێکخراوەیی بدەین"، لە سیمینارەکەدا باسی گرنگی کاری ڕێکخراوەیی و شێواز و بوار و ئامانجی ڕێکخراوەی کۆمەڵگەی مەدەنی کرد کە لە  کتێبخانەی گشتی خورماڵ بەڕێوەچوو ، لە کۆتاییدا ئامادەبوان بەشداربوون بە پرسیار و سەرنجەکانیان .