دەستەی خورماڵی ژیار بەشداری لە تۆڕی ڕێکخراوەکان دەکات.
ڕۆژی سێشەممە بەرواری 1/7/2023 سیمینارێک بەڕێوەچوو لەسەر (خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی) بۆ هەردو بەڕێزان (مقدم بەرزان عوسمان)،(پارێزەر باخان فاتح) کە تێیدا ئەندامانی دەستەی ژیار بەشداریان تێدا کردو تیشک خرایە سەر هۆکارەکانی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکان و ڕێکارە یاساییەکان و سزای خراپ بەکارهێنانیان، پێشنیاری چەند بیرۆکەیەک کرا بۆ هەردوو بەڕێز لەلایەن ئەندامانی ژیار کە ئەم جۆرە سیمینارانە زیاتر بکرێن بەتایبەت بۆ گەنجان .