دوو سیمینار به بۆنه‌ی کردنەوەی ئه‌كادیمیاكانی ژیار له لقی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو..
دوو سیمینار به بۆنه‌ی کردنەوەی ئه‌كادیمیاكانی ژیار له لقی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو..
ڕۆژی شەممە 3092023 به‌شی ڕاگه‌یاندنی لقی هەولێری ژیار بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، بە بۆنەی کردنەوەی هه‌رسێ ئه‌كادیمیای: ژیار بۆ زانسته شه‌رعییه‌كان و، ئیبن سه‌ڵاحی شارەزووری بۆ فەرموودە و زانستەکانیی و، پێگەیاندنی بانگخوازان، دوو سیمیناری ئه‌نجامدا تایبەت بە فێرخوازانی ئەکادیمیاکان.
جێی ئاماژەیە سیمینارەکان بۆ هەریەک لە بەڕێزان: د. شێرزاد عەبدولوەهاب جێگری سەرۆکی ژیار بە ناونیشانی: دیمەنێک لە خاوەن پلە بەرزەکان، م. سۆران عەبدولکەریم مامۆستای ئایینی، بە ناونیشانی: خاوەن پلە بەرزەکان کێن؟ ڕێکخرابوو.
هەریەک لە مامۆستایان ئامۆژگاریی و وشیاریی ووردیان پێشکەشی فێرخوازەکان کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە قۆناغی داهاتوویان زۆر گرنگە و دەبێت بە ووریاییەوە مامەڵە بکەن و کاتەکانیان فەراهەم بکەن بۆ بەدەستهێنانی زانستە دینیی و دونیاییەکان.
ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری ژیار