ئينستتیوتی ژیار لقی ههولێر سەردانی بەڕێز مامۆستا (حسام الدین يونس حسناني)
ئەمڕۆ چوار شەممە بەرواری (٢٠٢٢/٣/١٦) وەفدێکی باڵا لە لقی هەولێری ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردە وگەشەپێدانی مرویی سەردانی بەڕێز مامۆستا (حسام الدین يونس حسناني)یان كرد کە جێگری بەڕێوەبەری گشتی حەج وعومرەیە لە وەزارەتی ئەوقاف ، وەفدەکە پێهاتبوو لە هەر
یەک لە بەڕێزان: (پ.د.سلێمان سلیم ئاکرەیی) بەرپرسی لق، و (پ.ی.د.هاشم اسماعیل باجەلانی) بەرپرسی گشتی پەیوەندیەکان، و (مامۆستا دلشاد شمس الدین باڵەکی) بەرپرسی دەستەکانی لقی هەولێر.
شایانی باسە سەردانەکە یەک کاتژمێری خایەند وگفتۆگۆ کرا لەسەر چەندین بابەت وئەنجامداین چاڵاکی هاوبەش وچۆنیەتی خزمەتکردنی مامۆستایانی ئایینی.
ن:كارزان ناصحي