لە لقی هەڵەبجەی ژیار تاقی کردنەوە نوسینەکی بۆ سورەتی ( البقرة ) ئەنجام درا


ڕۆژی شەممە ٢٣ /٩ / ٢٠٢٣ بەرامبەر ٨ رەبیعی یەکەمی ١٤٤٥بە ئامادە بونی بەشێک لە کارگڕانی لق و چاودێرە بەڕێزەکان و نزیکەی ( ٧٠ ) خوشک و برا تاقی کردنەوەی نوسینەکی  بۆ سورەتی  ( البقرة )  ئەنجام  درا .

پرۆژەی لەبەر کردنی سورەتی( البقرة ) پرۆژەیەکی لقی هەڵەبجەی شەهیدە بۆ دانیشتوانی سنوری پارێزگەی هەڵەبجەی شەهید کە خێرخوازێک پێنج [ العمرة ] سەردانی ماڵی خوای کردۆتە دیاری بۆ [ یەکەم تا پێنجەم ] ی پرۆژەکە ،  وە زیاد لە ١٦٠ کەس بەشدار بوون لە لەبەر کردنی سورەتەکەدا .

ئەوەی جێگەی ئاماژەیە تاقی کردنەوەی سورەتەکە ٥٠ ٪ لەسەر نوسینەکیە و هەر ئەمڕۆ بە لیژنە دەفتەرەکان پشکنیان بۆ ئەججام دراو  وە لە ٥٠ ٪ ی تاقی کرنەوەکە زارەکیەو لە ڕۆژانی داهاتودا لە بەسەرپەشتی لیژنەیەکی پسپۆر تاقی کردنەوەکە ئەنجام ئەدرێت .