دەستەی سیروان گەشتێک بۆ فێرخوازەکانی ئەنجامدەدەن
دەستەی سیروان گەشتێک بۆ فێرخوازەکانی ئەنجامدەدەن
ڕۆژی هەینی ٢٢/٩/٢٠٢٣ز دەستەی سیروانی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی هەستا بە ئەنجامدانی گەشتێک بۆ فێرخوازانی دەستەکە لە تەمەنی چوار ساڵ تا دوانزە ساڵ بۆ پارکی خورماڵ.
گەشتەکە بەسەرپەرشتی بەرپرسی دەستە و چەند مامۆستایەکی وانەی هەفتانەی منداڵان ئەنجامدرا.
لە گەشتەکەدا قوتابیانی قورئان جیاواز لە ڕۆژانی وانە خوێندن، چەندین یاری چێژبەخشیان لە پارکی شاری یاری ئەنجامدا.
قوتابیان وێڕای دەستخۆشیان بۆ سەرپەرشتیارانی گەشتەکە، کاتێکی خۆش و بەسودیان لەگەڵ مامۆستایاندا بەسەربرد.