گەنجانی دەستەی سیروان گەشتێک بۆ سلێمانی ئەنجامدەدەن

گەنجانی دەستەی سیروان گەشتێک بۆ سلێمانی ئەنجامدەدەن



ڕۆژی دوو شەممە ٢٨/٨/٢٠٢٣ز دەستەی سیروانی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی هەستا بە ئەنجامدانی گەشتێک بۆ گەنجانی دەستەکە بۆ شاری سلێمانی

گەشتەکە بەسەرپەرشتی مامۆستا (شارا عوسمان) بۆ (پەیمانگای تیم و لقی سلێمانی ژیار) بوو.


لە یەکەموێستگەی سەردانەکەیاندا لەلایەن بەڕێوەبەری پەیمانگای تیم (اسرء احمد گۆڵ محمد) پێشوازی گەرمیان لێکرا و سەرجەم بەشەکانی پەیمانگاکە بە گەنجانی ژیاری سیروان ناسێنرا.


پاشان گەنجانی دەستەی سیروان سەردانی بۆ لقی سلێمانی ژیاریان کرد و  بەشدارییان ە چادرگەی نوور کرد.

لە چادرگەکەدا چەند سیمنار و چالاکییەکی جۆرار جۆر لە بوارەکانی

پەروەردە و شێوازی کاری ڕێکخراوەیی و خۆبەخشی لە ناو گەنجاندا پێشکەشکرا.

گەشتەکە بە سەردانی پارکی هەواری شار کۆتایی هات.