شاندێکی باڵای ژیار سەردانی لقی کۆیە دەکات
شاندێکی باڵای ژیار سەردانی لقی کۆیە دەکات:
ڕۆژی سێشەممە 19-9-2023 شاندێکی باڵای ژیار کەپێکهاتبوون لە بەڕێزان (پ.د.خالید محمد صالح) سەرۆکی ژیار و (د.محمد سینەمۆکی)جێگری سەرۆک و (د.کامیل شارباژێڕی و کاک حاجی ڕزگار) لقی کۆیەیان بەسەرکردەوە، شاندە باڵاکەش لەلایەن بەرپرسی لق و جێگرو بەرپرسی بەشەکانەوە بەگەرمی پێشوازیان لێکراو خۆشحاڵبوون بەهاتنی ئەو وەفدە، ئامانج لەسەردانەکەیان بریتی بوو لە ئاگاداربوون لەکارو چالاکیەکانی شەش مانگی ڕابردووی لقی کۆیە، پاشان لەگەڵ بەرپرسی لق وجێگرو بەشەکان کۆبونەوەو لەنزیکەوە بابەت و ڕەخنەو پێشنیارەکان تاوتوێ کران، هەروەها ئەندامان ئامانج و پڕۆژەکانی خۆیان ئاڕاستەی وەفدەکەکرد ، هەروەها شاندەکەش لای خۆیانەوە بەڵێنیاندا ئەوەی پێان بکرێت لە هاوکاریکردن و بەرەوپێشبردنی کارو چالاکیەکان درێغی ناکەن،
ڕاگەیاندنی لقی کۆیەی ژیار