لقی پشدەری ژیار کۆبوونەوەی بەرپرسی لق و جێگرەکەی لەگەڵ ئەندام بەشەکانی لق دەکات

        ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 28-9-2023 کەهاوکاتە لەگەڵ 14-3-1445کۆچی کاتژمێر 9:00 سەر لەبەیانی، بەئامادەبوونی بەرپرسی لقی پشدەری ژیارو جێگرەکەی، هەستان بە کۆبوونەوە لەگەڵ ئەندام بەشەکانی لق کە ژمارەیان حەوت خوشک و سێ برا بوو، سەرەتای کۆبوونەوەکە بەرپرسی لق چەند وتەیەکی گرنگی پێشکەشکرد دەربارەی کارو پڕۆژەو چالاکیەکانی ژیار لە ڕابردوو و داهاتوودا کە پێویستە ئەندامان بەدڵسۆزی و خۆبەخشانە لەبەرخوا بەگوڕوتینەوە جێ بەجێیان بکەن.

        هەروەها بەرپرسی لقیش چەند تێبینی و سەرنجێکی دا، پاشان دەرفەت درا بە یەکە یەکەی ئەندام بەشەکان بۆ ئەوەی سەرنج و تێبینی خۆیان بڵێن و لەوبارەیەوە قسەو باس و ڕاگۆڕینەوەی باشکرا، شایانی باسە کۆبوونەوەکە نزیکەی سەعاتێکی خایاند.