شاندێکی باڵای ژیار سەردانی لقی پشدەر دەکات

ڕۆژی چوارشەممە 20-9-2023 کە هاوکاتە لەگەڵ (7-3-1445)کۆچی، شاندێکی باڵای ژیار کەپێکهاتبوون لە بەڕێزان (پ.د.خالید محمد صالح) سەرۆکی ژیار و (د.محمد سینەمۆکی)جێگری سەرۆکو (د.کامیل شارباژێڕی و کاک حاجی ڕزگار) لقی پشدەریان بەسەرکردەوە، شاندە باڵاکەش لەلایەن بەرپرسی لق و جێگرو بەرپرسی بەشەکانەوە بەگەرمی پێشوازیان لێکراو خۆشحاڵبوون بەهاتنی ئەو وەفدە، ئامانج لەسەردانەکەیان بریتی بوو لە ئاگاداربوون لەکارو چالاکیەکانی شەش مانگی ڕابردووی لقی پشدەر، پاشان لەگەڵ بەرپرسی لق وجێگرو بەشەکان کۆبونەوەو لەنزیکەوە بابەت و ڕەخنەو پێشنیارەکان تاوتوێ کران، هەروەها شاندەکەش لای خۆیانەوە بەڵێنیاندا ئەوەی پێان بکرێت لە هاوکاریکردن و بەرەوپێشبردنی کارو چالاکیەکان درێغی ناکەن، کۆبوونەوەکە نزیکەی کاتژمێرو نیوێکی خایاند.