تاقیکردنەوەی خولی درێژخایەنی فێربوونی زانستی شەرعیەکان لەلقی پشدەر بەرێوەچوو
بەرواری 16_9_2023 کەهاوکاتە لەگەڵ 1_3_1444 کۆچی ، دوای کۆتایی هاتنی وانەی (خولی درێژخایەنی فێربوونی زانستی شەرعی ) دەستکرا بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان، بڕیارە چوار هەفتە بخایەنێت.
شایانی باسە ئەم خولە لە _6_5_2023 دەستیپێکردو لە 9_9_2023 کۆتایی پێهات.
جێی ئاماژەیە بەبەشداری (13)فێرخواز لە هەردوو ڕەگەز هەریەک لەوانەکانی ( عەقیدە ، تەجوید ، فیقە ، فێربوونی زمانی عەرەبی ) خوێنران و هەفتەی یەک ڕۆژ دەوامیان کردووە، مامۆستایانی شارەزا وانەکانیان پێشکەش دەگوتەوە، وابڕیاریشە یەکەم و دووەم سێ ییەم خەڵات بکرێن.