سیمیناری (کێشە دەرونیەکانی مرۆڤی سەدەی بیست و یەک)

سیمیناری (کێشە دەرونیەکانی مرۆڤی سەدەی بیست و یەک) لە لقی سۆرانی ژیار بەڕێوە دەچێت.


ڕۆژی هەینی 2023/9/8 بەشی زانستی لقی سۆرانی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی سیمیناری: (کێشە دەروونیەکانی مرۆڤی سەدەی بیست ویەک) بۆ بەڕێز (عەلی عبدالقادر ڕەزانی) سازدا کە تیایدا ناوبراو ئاماژەی بە بابەت گەلێکدا لەوانە:

➢ گرفتەکانی سەدەکانی ڕابردوو هەر لە برسیەتی و بەد خۆراکی و تاعوون و جەنگە ماڵوێرانکەرەکان و نەخۆشیە گوازراوەکان.

➢ پاشان هاتە سەر گرفتەکانی سەدەی بیست و یەک و لەوانەش باسی لە قەڵەوی و زۆر خۆری و نەخۆشیە نەگوازراوەکان و شێوانی دەروونی کرد.

➢ پاشان چەندین داتاو ئاماری خستەڕوو دەربارەی هەریەک لە مردن بە قەڵەوی و خۆکوژی و نەخۆشی شەکرەو ئامارەکانی نەخۆشیە نەگوازراوەکان.

➢ هەروەها دواتر باسی لە هۆکارە سەرەکیەکانی کردەوەی خۆکوژی کرد.

➢ ئەوەی گرنگ بوو لە کۆتایی سیمینارەکەدا باسی لە شێوانی دەروونی و بەدواکەوتنی چێژوو ئارەزووە دونیاییەکان کرد کە تاکی سەدەی بیست و یەک خەریکە پشت لەبەها ئاینی و کۆمەڵایەتیەکان دەکات و بە تەواوی جڵەوی نەفسی بەرداوەو بەدوای کەوتووە، دواتر باسی لە مەترسیەکانی جێندەری و هاوڕەگەزبازی کرد کە خێزان لەم سەدەیەدا لەبەردەم هەڕەشەی هەڵوەشان دایەو ئەگەر پێشی پێ نەگیرێت مرۆڤایەتی بەرەو ئاقارێکی ترسناک خەریکە هەنگاو دەنێت و چارەنووسی ڕۆڵەکانی ئێمەش لەکوردستان بەرەو هەڵدێر دەڕوات.

شایانی باسە سیمینارەکە بە موداخەلەو گفتوگۆی گەرمو گوڕو ڕەخنەو پرسیاری ئامادەبووان کۆتایی هات.


ڕاگەیاندنی لقی سۆرانی ژیار