سیمیناری (نـــــا بۆ توندو تیژی خێزانی)

لقی سۆرانی ژیار سیمیناری (نـــــا بۆ توندو تیژی خێزانی) ساز دەکات.


ڕۆژی هەینی 2023/9/1 بەشی زانستی لقی سۆرانی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی سیمیناری (نـــــا بۆ توندو تیژی خێزانی) بۆ بەڕێز (مامۆستا ڕەقیب ڕوستایی) سازدا کە تیایدا ناوبراو تێگەیشتن و تێڕوانین و ناوەڕۆکی پەرتوکی (لە بەشودانی کچەکانم دوو دڵم)، کە بەڕێزیان نووسەری کتێبەکەن، جێگای ئاماژەیە ناوبراو لە سیمینارەکەدا ئاماژەی بە بابەت گەلێکدا لەوانە:

◈ زەواج پێش ئەوەی دامرکاندنەوەی حەزە جەستەیەکان بێت.

پاشان پرسیار گەلێکی ووروژاندو وتی:

◈ ئایە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کێشەکانی ژنانیان چارەسەر کردووە؟

◈ ئایا فڕێدانی قسەی بێ بنەماو ناوەڕۆک و بێ دیڕاسەو هەڵسەنگاندن لەلایەن ڕێکخراوەکانی مافی ژنان دەرەنجامی جەرگ بڕو ویژدان هەژێنی

بەدوای خۆیدا نەهێناوە؟

جێگای ئاماژەیە نووسەرو سیمیناریستی نا بۆ توندوتیژی خێزانی دونیا بینیەکەی ئەو کۆشکە کۆمەڵایەتیە بەرخۆرانە تێ دەپەڕێنێت کە خانەوادە تەقلیدییەکان لەسەری بونیات نراون و دیدی ڕەخنەگرانە بەشێکی گەورەو گرنگ لە ژیان و بيركردنەوەکانی ناوبراو پێکدەهێنیت، هەر بۆیەش سیمینار بەڕەخنەو پرسیاری ئامادەبووان کۆتایی پێ هات.


ڕاگەیاندنی لقی سۆرانی ژیار.