سیمیناری کاریگەری سۆشیاڵ میدیا

لقی سۆرانی ژیار سیمینارێکی گرنگ لەسەر کاریگەری سۆشیاڵ میدیا ئەنجام دەدات.


لە درێژەی زنجیرە سیمینارەکانیدا بەشی زانستی لقی سۆرانی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی ڕۆژی هەینی 2023/8/18 سیمیناری: (کاریگەری سۆشیاڵ میدیا لەسەر لایەنی ئاینی لە کۆمەڵگەی موسڵماندا) بۆ بەڕێز (د.عومەر گرتکی) مامۆستا لە فاکەڵتی یاسا لە زانکۆی سۆران ئەنجامدا، تیایدا دکتۆر ئاماژەی بە کاریگەرییە نەرێنی و زیانەکانی سۆشیال میدیا دا لەسەر هەردوو لایەنی ئاسایشی نەتەوەیی و دینی، لەلایەکی ترەوە نمونەی زۆری هێنایەوە بۆ کاریگەریە خراپەکانی لەسەر لایەنی ڕۆحی، لە کۆتاییدا سیمینار گێڕ چەند پێشنیارێکی وەک چارەسەر پێشکەش کرد، وە ووتی پێویستە گەنجان بەچەکی ڕۆنشبیری و ئاگایی پڕچەک بکرێن... ئەمەو لە کۆتایی سیمینار ڕێزو سوپاس پێشکەش بە پێشکەشکاری سیمیناری ئەم هەفتەیەو هەفتەی ڕابردوو کرا.


ڕاگەیاندنی لقی سۆرانی ژیار.