سیمیناری (خەمۆکی هۆکار و چارەسەر)
لقی سۆرانی ژیار سیمیناری (خەمۆکی هۆکار و چارەسەر) لە ڕووی زانستییەوە ساز دەکات.
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 2023/8/11 بەشی زانستی لقی سۆرانی ژیار هەستا بە سازدانی سیمینارێک بۆ ڕێنماییدەری دەروونی مامۆستا (ئیدریس محمد) لەژێر ناونیشانی (خەمۆکی.. هۆکارو چارەسەر)، لەو سیمینارەدا بە وردی تیشک خرایه سەر نیشانە و هۆکارەکانی خەمۆکی و لە کۆتاییشدا پێشکەشکاری سیمینار باسی لە چارەسەرەکانی خەمۆکی کرد.
شایانی باسە سیمینارەکە جێگای بایەخی ئامادەبووان بوو.
ڕاگەیاندنی لقی سۆرانی ژیار.