وەفدێکی باڵای ژیار سەردانی لقی تەق تەق دەکات
. ڕۆژی سێ شەممە 19/9/2023 وەفدێکی باڵای ژیار سەردانی لقی تەق تەقیان کرد بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ئیش و کاری بەشەکان ، کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان: د. خالد محمد صاڵح سەرۆکی ژیار و د. محمد سینەمۆکی جێگری سەرۆکی ژیار و ئەجومەنی کارگێڕی سەردانی لقیان کرد، پاش خستنەڕووی کار و چالاکییەکانی لق لەدوای کۆنفڕاسەوە لە لایەن بەرپرسی لقەوە جێگەی سوپاس و دەستخۆشی بوو، وەفدەکە بەڕێزەوە گوێ بیستی پێشنیار و داواکاری ئەندامانی لق بوون، هەروەها بڕیار لەسەرجێبەجێکردنی زۆرێک لە پێشنیار و داواکاریەکانی ئامادەبووان درا.
ڕاگەیاندنی لقی تەق تەقی ژیار.