دەستەی سیروان گەشتێکی یەک ڕۆژی بۆ منداڵانی بەشداربووی خولی گوڵەکانی ژیار ئەنجامدا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٦/٨/٢٠٢٣ گوڵەکانی ژیار لە دەستەی سیروان گەشتێکی یەک ڕۆژی بۆ منداڵانی بەشداربووی خولی گوڵەکانی ژیار ئەنجامدا.
لە سەرەتای گەشتەکەدا سەردانی گوڵەکانی ژیار/ لقی سلێمانیان کرد. لە دیدارێکدا کە نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند لەپاش بەخێرهاتنی میوانەکان لەلایەن م.هالە بەرپرسی خولی #گوڵەکانی_ژیار_لقی_سلێمانی، چەند چالاکیەک لەلایەن #گوڵەکان و #مامۆستایانەوە پێشکەشکران و
م.کانی بەڕێوەبەری #گوڵەکانی_ژیار_دەستەی_سیروان وتەیەکی کورتی پێشکەش کردو سوپاسی پێشوازی گەرم و گوڕی لێکردن و هیوای خواست کە ئەم گەشت و چالاکیانە لەلایەن لق و دەستەکانی دیکەی گوڵەکانی ژیارەوە ئەنجام بدرێت.
لە پاش نانی نیوەڕۆ، #گوڵەکانمان سەردانی #شاری_یاری_تایگەر_تاونیان کردو لەوێ بۆ ماوەی کاتژمێرێک منداڵان بە ویستی خۆیان چەندین یاری جیاوازیان ئەنجامدا. منداڵەکان لەو یاریانەدا زۆر خۆشحاڵ بوون و داوایان کرد کە دووبارە گەشتی لەو جۆرەیان بۆ ساز بکرێت.
لە پاش تەواوکردنی گەشتەکەیان بە سەرکەوتووانە، #گوڵەکانی_ژیار_دەستەی_سیروان بەسەلامەتی گەڕانەوە بۆ شارۆچکەی سیروان