گوڵەکانی ژیار لە دەستەی سیروان بۆچی سەردانی مزگەوتیان کرد؟
ڕۆژی دوو شەممە ٢٠٢٣/٨/٢١ گوڵەکانی ژیار لە دەستەی سیروان هەستان بە ئەنجامدانی چالاکی نوێژکردن.
مامۆستایانی دەستەی سیروان لە درێژەی وانەکانیان لەوانەی ئادابەکان هەستان بە ئەنجام دانی چالاکی نوێژ کردن بە شێوازی کرداری، منداڵەکانیان فێری دەست نوێژ شۆردن و نوێژکردن کرد، بۆ زیاتر تێکەڵ بوونی منداڵەکان لەگەڵ مزگەوت و ئەنجامدانی نوێژ بە دروستی سەردانی مزگەوتی مەولەویان کرد لە ناحیەی سیروان.
هەروەها مامۆستایانی دەستەی سیروانی ژیار دەستخۆشی خۆیان ئاراستەی مزگەوتی مەولەوی کرد لەپای یارمەتیدان و کارئاسانی بۆ گوڵەکانی ژیار.