شاندی باڵای ژیار سه‌ردانی لقی هه‌ولێر ده‌كات.

شاندی باڵای ژیار سه‌ردانی لقی هه‌ولێر ده‌كات.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩/٩/٢٠٢٣ شاندێکی باڵای ژیار کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: د.خالد موحەممەد سەرۆکی ژیارو د.موحەممەد سینەمۆکی جێگری سەرۆک و د.شێرزاد عبدالوهاب جێگری سه‌رۆك و حاجى ڕزگار به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی لقی سلێمانی ژیار، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ئیشوکاری بەش و دەستەکانی لق سەردانی لقی هه‌ولێریان کرد، پاشان بە گەرمی پێشوازییان لێکرا لەلایەن (پ.د.سلێمان سلیم ئاكرێیی) بەرپرسی لق و سەرجەم به‌رپرسی به‌شه‌كانی لق و دەستەکان، بە کورتی ڕاپۆرتی کار و چالاکییەکانی حەوت مانگی پێشوو خرایە ڕوو کە جێگەی سوپاس و دەستخۆشی وەفدی بەڕێزی ئەنجومەنی کارگێڕی بوو.
پاشان د.خالد محمد سەرۆکی ژیار وتەیەکی پێشکەش کردو وێڕای سوپاس و دەستخۆشی داوای لە ئەندامانی ژیار کرد کە دڵخۆش بن بەم کارە پیرۆزانەی کە ئەنجامی دەدەن، پاشان وەفدەکە گوێبیستی پێشنیار و داواکاری به‌رپرسی به‌شه‌كانی لق و دەستەکان بوون بە گشتی.
ڕاگەیاندنی لقی هه‌ولێری ژیار.