سیمیناری (ناساندنی چەند داهێنەرێکی کورد)

لقی سۆرانی ژیار سیمینارێک ساز دەکات.


ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 2023/7/29 بەشی زانستی لقی سۆرانی ژیار سیمینارێکی سازکرد لەژێر ناونیشانی (ناساندنی چەند داهێنەرێکی کورد) بۆ هەریەک لە بەڕێزان (د.كارزان محمد شێروانی) مامۆستای زانکۆی سۆران و بەڕێز (م.محمد علی سلمان) نوێنەری (ڕێکخراوی یونیسێف و پاو لە سۆران)، ئەمەو  لە سیمینارەکەدا تیشک خرایه سەر داهێنانەکانی چەند  داهێنەرێکی کورد لە بوارە جیاوازەکانداو پێشکەشکارانی سیمینار بە پێویستیان زانی نەوەی نوێی کورد ئاشنا بێت بە ڕۆڵی زاناکانیان لە داهێنان و پێشکەوتنەکانداو شانازی بکەن بە زاناکانی نەتەوەکەی خۆیان کە ڕۆڵیان لە چەندین داهێنان و پێشکەوتنی جیهانیدا هەبووە، شایانی باسە سیمینارەکە جێگای بایەخی ئامادەبووان بوو و ئەم جۆرە بابەتانەیان بە گرنگ زانی، لە کۆتاییشدا ڕێزو سوپاس و پێزانینی لقی سۆرانی ژیار پێشکەش بە پێشکەشکارانی سیمینار کرا.


ڕاگەیاندنی لقی سۆرانی ژیار