چالاکی خوێندنەوەی بە کۆمەڵ لە لقی شارەزووری ژیار بەڕێوەچوو
ڕۆژی هەینی بەرواری ١٥/٩/٢٠٢٣ لقی شارەزووری ژیار کۆتایی بە چالاکی خوێندنەوەی کتێب هێنا کە بۆ ئاستی نەوجەوانان ئەنجام دەدرێت و ئەم مانگە خوێندنەوە بۆ کتێبی «تۆش یەکێکیت لە هاوەڵان» ئەنجامدرا لە لایەن (م.ماریا)، ئەم چالاکییە لە ماوەی وەرزی هاویندا لە لقی شارەزووری ژیار بەڕێوە چوو مانگانە خوێندنەوە بۆ کتێبێک دەکرێت.
ڕاگەیاندنی لقی شارەزووری ژیار