لقی ڕاپەڕینی ژیار بەردەوامی خولی شیاندنی مامۆستایان.

ڕۆژی سێ شەممە 19-9-2023 بەشی زانستی و بەشی پەروەردەی لقی ڕاپەڕینی ژیار لەدرێژەی زنجیرە سیمینارەکانی خولی شیاندنی مامۆستایان هەستا بەئەنجامدانی دووسیمیناری جیاواز دەربارەی ڕێگا و شێوازی وانەوتنەوە و دروستکردنی پەیوەندی ئەرێنی لەنێوان مامۆستا و فێرخواز ، سیمینارەکان پێشکەشکران لەلایەن هەریەک لەبەڕێزان:-(م.پێشەوا بابکر ، م.شلک ئیدریس)، لەکۆتایی گفتوگۆیەکی کراوە لەنێوان بەشداربووان ئەنجامدرا.