لقی ڕاپەڕینی ژیار خولێکی شیاندن تایبەت بە مامۆستایانی لقی ڕاپەڕین دەکاتەوە.

ڕۆژی سێ شەممە 12-9-2023 بەشی زانستی و بەشی پەروەردەی ژیار لقی ڕاپەڕین لەپێناو گەشەپێدان و بەهێزکردنی تواناکان هەستا بەکردنەوەی خولێکی شیاندن تایبەت بە مامۆستایانی لقی ڕاپەڕین، سیمیناری ئەمجارە پێشکەشکرا لەلایەن بەڕێزان:( د.ڕسول ٳبراهیم ، م. سەیران عبداللە)، ئەم خولە لەڕۆژانی داهاتوودا بەردەوامی دەبێت بۆ پێشکەشکردنی سیمیناریتر لەبواری وانەوتنەوە و پەروەردەدا