لقی چەمچەماڵی ژیـــار ئــاهەنگی کۆتایهاتنی خولی هاوینەی سازکرد
لقی چەمچەماڵی ژیـــار
ئــاهەنگی کۆتایهاتنی خولی هاوینەی سازکرد
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی2023/9/11 ئـــاهەنگێکی بەئــامادەبونی دایبابی قوتابیانی خولی هاوینەی ژیاری لقی چەمچەماڵ سازکرد .
سەرەتای ئـاهەنگەکە بەچەند ئـایەتێک لەقورئانی پیرۆز دەستی پێکرد ،پــاشان وتەی بەخێرهاتن لەلایەن بەڕێز بەرپرسی لقەوە پێشکەشی ئـامادەبوان کراو دواتر بابەتێک لەلایەن دکتۆر نوشیروانەوە لەسەر گرنگی منداڵ و پەروەردە پێشکەشکرا، پاشان چەند چالاکیەک لەلایەن قوتابیانی خولەکەوە نمایشکراو بەدابەشکردنی خەڵات بەسەر قوتابیانی بەشداربوو یەکەم و دووەم و سێیەمی خولەکەو مامۆستایانی وانەبێژی خولەکە کۆتایی بەئاهەنگەکە هـــات