قی چەمچەماڵ دەستەی تەکیەی ژیار هەڵسا بە ڕێکخستنی ئاهەنگێکی شایستە لە پاش تەواو بوونی چەند چالاکییەکی لە وەرزی هاویندا
ئەمڕۆ هەینی بەرواری 8 ـ 9 ـ 2023/ لقی چەمچەماڵ
دەستەی تەکیەی ژیار هەڵسا بە ڕێکخستنی ئاهەنگێکی شایستە لە پاش تەواو بوونی چەند چالاکییەکی لە وەرزی هاویندا.
کە پێکهاتبوون لە:
1ـ بە پایان گەیشتنی خولی گەنجانی بانگخواز
کە بەشی بانگەوازی دەستەی تەکیەی ژیار هەڵسابوو بە کردنەوەی و ماوەی 7 هەفتەی خایەند و لەلایەن بەڕێزان (د.حەمزە خەلیفە ـ پ.د. خالد محمد ـ د.نەوشیروان محمد) ەوە لە ماوەی 14 وانەدا بۆ زیاد لە 50 بەشداربوو لە خوشکان و برایان.
2ـ دابەشکردنی خەڵات بەسەر یەکەمەکانی تاقیکردنەوەی پڕۆژەی لەبەرکردنی سوڕەتی یاسین کە لەمانگی ڕەمەزاندا ڕێکخرابوو بۆ نزیکەی 20 بەشداربوو.
3ـ پێدانی سەنەد لە چەند مەتنێکی فەرموودە و بیروباوەڕ بە چەن قوتابییەکی بە