لقی کۆیەی ژیار ڕێزلێنان دەبەخشێتە مامۆستاو فێرخوازانی.
لقی کۆیەی ژیار ڕێزلێنان دەبەخشێتە مامۆستاو فێرخوازانی.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٨/١٢، لقی کۆیەی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی کۆتایی بەخولی هاوینەی ڕەوشتە بەرزەکان هێنا و لەمەڕاسیمێکی خنجیلانە بڕوانامەی بەخشی بە بەشداربوان و ڕێزو سوپاسی بەخشی بە مامۆستایانی بەشدار بووی خول.
خولەکە لە ٢٠٢٣/٦/١١ دەستی پێکرد و لە ٢٠٢٣/٨/١١ کۆتایی پێ هات کە دوو مانگی خایاند، لەخولەکەدا ( ٦٨ ) فێرخواز کەبەسەر سێ ئاست دابەش کرابوون بەشدار بوون.
مەڕاسیمەکە لە پاڕکی ئیسکان ڕێکخرا و درعی ڕێز و سوپاسنامە بەخشرا بە بەرپرسانی پارکی ئیسکان لەپای هاوکاریەکانیان.
ڕاگەیاندنی لقی کۆیەی ژیار.