لقى سلێمانى ژیار خولێکى تایبەت بە ئامادەسازی بۆ پرسەکانى هاوسەرگیریی بەڕێوە دەبات.
لقى سلێمانى ژیار خولێکى تایبەت بە ئامادەسازی بۆ پرسەکانى هاوسەرگیریی بەڕێوە دەبات.
ڕۆژى چوارشەممە 06/09/2023 لە لقى سلێمانى ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانى مرۆیی، خولى (پڕۆگرامی ئامادەسازی بۆ پرسەکانى هاوسەرگیریی) کۆتایی پێهات.
خولەکە لە مێژووى 2/8/2023 بۆ 6/9/2023 بەڕێوەچوو و تیایدا چەندین مامۆستا و پسپۆڕ وانەیان پێشکەشکرد، لە بابەتەکانى (ئایینى، یاسایی، پەروەردەیی، کۆمەڵایەتى، دەروونی).
شایەنى باسە (ژیار) بەردەوام هەڵگرى خەمى پەروەردەکردن و چارەسەرکردنى کێشە و ئاریشە خێزانیەکانە، خول و پرۆژەى جیاجیا و ناوازە بۆ هەموو قۆناغەکان بەڕێوەدەبات.
ڕاگەیاندنی لقی سلێمانی ژیار.