خولى (ڕۆشنبیری ئافره‌تان) له لقی هه‌ولێر كۆتایی پێدێت.
خولى (ڕۆشنبیری ئافره‌تان) له لقی هه‌ولێر كۆتایی پێدێت.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 20/8/2023 به‌شی خوشكانی لقی هه‌ولێری ژیار خولى (ڕۆشنبیری ئافره‌تان)ى كۆتایی پێهێنا، خوله‌كه له پێنج سیمینار پێكهاتبوو و له یه‌كه‌م ڕۆژی خوله‌كه سێ سیمینار به‌ڕێوه‌چوو، ڕۆژی یه‌كشه‌م 20/8/2023 دوو سیمیناری دیكه به‌ڕێوه‌چوو بۆ هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان:
1/ (د.جوان سعيد) به ناونیشانی (ڕۆڵی ئافره‌ت له به‌ڕێوه‌بردنی ئابوری خێزاندا).
2/ (د.إسراء عبدالله) به ناونیشانی (ڕۆشه‌نبیری ته‌ندروستی ئافره‌ت).
شايانى باسه نزیكه‌ی 100 ئافره‌ت له‌م خوله به‌شداربوون و له كۆتاییدا بڕوانامه‌ی به‌شداربوونیان پێبه‌خشرا.
راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری ژیار.