خولى (ڕۆشنبیری ئافره‌تان) له لقی هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت.
خولى (ڕۆشنبیری ئافره‌تان) له لقی هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت.
رۆژی شەممە بەرواری 19/8/2023 به‌شی خوشكانی لقی هه‌ولێری ژیار خولێكی تایبه‌ت به ئافره‌تانى كرده‌وه به ناونیشانی (ڕۆشنبیری ئافره‌تان)، خوله‌كه له پێنج سیمینار پێك دێت و له یه‌كه‌م ڕۆژی خوله‌كه سێ سیمینار به‌ڕێوه‌چوو، بۆ هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان :
1- د.شێرزاد عبدالوهاب، بە ناونيشانى (ئه‌رك و مافی ئافره‌ت له خێزاندا).
2- د.أحمد جمال، بە ناونيشانى (كه‌سایه‌تی ئافره‌تی سه‌ركه‌وتوو).
3- م.شيلان يونس، بە ناونيشانى (ڕۆڵی ئافره‌ت له چاكسازی كۆمه‌ڵگه).
شايانى باسه ئه‌م خوله به‌رده‌وامی هه‌یه و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 20/8/2023 دوو سیمیناری دیكه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری ژیار.