لقی پشدەری ژیار کۆتا هەفتەی خولی بونیادنانی (کەسێتی ئافرەت) بەڕێوە دەبات

ڕۆژی چوار شەممە بەرواری6-9-2023 کە هاوکاتە لەگەڵ 21-2-1445کۆچی، کاتژمێر 8:30 ی سەر لەبەیانی هەفتەی نۆیەمی خولی بونیادنانی کەسێتی ئافرەت بەڕێوەچوو، بە پێشکەشکردنی سیمینارێک لەلایەن سەرۆکی ڕێکخراوی ژیار ( پ.د. خالید محمد صالح )  لەژێر ناونیشانی ( ڕەواندنەوەی گومانەکان سەبارەت بە ئافرەتان )

 جێی ئاماژەیە کە هەر یەک لە بەرپرسی لق ( خالید خدر) وە بەشی هۆشیاری خێزانی ( پارێزەر شەهێن ) و بەشی ئافرەتان ( خەندە علی )وتەی کۆتاییان پێشکەش کرد، وە دواتر شەهادە بە هەر یەک لە بەژداربوانی خولەکە درا، پاشان نیوەڕۆ خوانێک بۆ بەژداربووەکانی خولەکە سازکرا،

 شایانی باسە (38) خوشک ئامادەی سیمینارەکە بوون و خوشکان دەست خۆشیان هەبوو بۆ خولەکەو هەردوو بەشەکەی لقی پشدەر.