لە سلێمانى خولى گوڵەکانى ژیار کۆتایی هات..

لە سلێمانى خولى گوڵەکانى ژیار کۆتایی هات..


ئەمڕۆ چوارشەممە 2023/08/30 ئاهەنگى کۆتاییهاتنى وەرزى هاوینى خولى گوڵەکانى ژیار بەڕێوەچوو.

شایەنى باسە نزیکەى 40 بەشداربوو بە سەرکەوتوویى خولەکەیان تەواو کرد و بڕوانامەى بەشداربوون و خەڵاتیان پێبەخشرا. هەر لە ئاهەنگەکەدا منداڵەکان ڕۆڵى کارایان گێڕا و سەرەتاى ئاهەنگەکەیان بە قورئان خوێندن دەستپێکرد، و پاشان سروودێکیان پێشکەشکرد و گوێیان گرت لە ووتە و ئامۆژگاریی بەسوود و کاریگەرى مامۆستایان و سەرپەرشتیارانى خولەکە.

جێى ئاماژەیە، خولى گوڵەکانى ژیار، خولێکى درێژخایەنە و تایبەتە بە منداڵانى تەمەن (4 - 5) ساڵ و هەموو ساڵێک دوو وەرزى خوێندنى هەیە لە زستان و هاویندا.


بەشى ڕاگەیاندنى

لقى سلێمانى ژیار.