لقی سلێمانی ژیار (خێوەتگای نوور) ی کردەوە..

لقی سلێمانی ژیار (خێوەتگای نوور) ی کردەوە..

لقی سلێمانی ژیار  ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ٢٨/٨/٢٠٢٣خێوەتگەی نوری بۆ ژمارەیەک لە کچانی تەمەن ١٢ بۆ ٢٥ ساڵ کردەوە بە بەشداریی ٧٥ کچ ئەوانەی بەشدارییان لە خولەکانی ژیار کردووە و ئامادەن بەردەوام بن وە هەروەها کچانی دەستەی سیدسادق و دەستەی سیروان بەشداربوون لە خێوەتگەکە ڪاتژمێر ١٠ بۆ ٥ ئێوارە بەردەوام بوو چەندین سیمینار و چالاکی جۆراوجۆر لە بوارەکانی پەروەردەیی و شێوازی کاری ڕێکخراوەیی و خۆبەخشی لەناو گەنجان پێشکەشکرا، خێوەتگەکە بە گەشتێک بۆ ناو پارکی هەواری شار کۆتایی بە بەرنامەکانی هێنا.