لقی پشدەری ژیار سیمینارێک لەسەر ژیانی سەروەرمان ﷺ بەڕێوە دەبات
ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 31-8-2023 کە هاوکاتە لەگەڵ 15-2-1444 کۆچی، بەشی ئافرەتانی لقی پشدەر هەستا بە سازدانی پێنجەم سیمینار دەربارەی ژیاننامەی پێغەمبەر ﷺ لەلایەن زۆر بەڕێز (پ.د.ئیبراهیم عەبدولڕەحمان) مامۆستا لە زانکۆی ڕاپەڕین پێشکەشکرا.
شایەنی باسە ئامادەبووان دەستخۆشیان هەبوو بۆ لقی پشدەر بۆ ئەو جۆرە سیمینارانە و هیواى سەرکەوتنیان بۆ کار و چالاکیەکانى خواست لە سنوورەکەدا.