لقی پشدەری ژیار خولی بونیادنانی (کەسێتی ئافرەت) بەڕێوە دەبات
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 30-8-2023 کە هاوکاتە لەگەڵ14_2_1444 کۆچی، هەفتەی هەشتەمی خولی بونیادنانی کەسێتی ئافرەت بەڕێوە دەبات، دوای خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز لەلایەن (سەنا حسێن) دواتر سێ سیمینار پێشکەشکرا، سیمیناری یەکەم لەلایەن (رێژنە خان) لە ژێر ناونیشانی (تەوحید)، سیمیناری دووەم لەلایەن (شادیە خان) لەژێر ناونیشانی (غەیبەت) سیمیناری سێیەم لەلایەن (شاکیژ خان) لەژێر ناونیشانی (چۆن دڵت پڕدەکەی).
شایەنی باسە ئەم خولە بە هاوبەشی بەشی ئافرەتان و هۆشیاری خێزانی بەرێوەدەچێت، (29) خوشک ئامادەی سیمینارەکە بوون، خوشکان دەست خۆشیان هەبوو بۆ تەواوی بابەتەکە، وا بڕیارە ئەم خولە بەردەوامی هەبێت.