لقی ڕاپەڕینی ژیار سیمینارێک سازدەکات.

ڕۆژی چوارشەممە 30-8-2023 لقی ڕاپەڕینی ژیار هەستا بەئەنجامدانی سیمینارێک بۆبەڕێز (م.هێدی سعید) ڕاهێنەری پەروەردەیی و ڕاوێژکاری خێزانی، لەژێر ناونیشانی (هونەری قسەکردن و گوێگرتن)، لەسیمینارەکەدا باسکرا لەوحاڵەتانەی کە توشی کەسی قسەکەر دەبێت لەکاتی گفتوگۆدا، وە لەسیمینارەکەدا بەشداربووان چەند چالاکیەکیان ئەنجامدا بۆزیاتر تێگەیشتن لەبابەتەکە.