لقی پشدەری ژیار خولی هاوینە (گوڵەکانی ژیار)کۆتایی پێ دەهێنێت

ڕۆژی دووشەممە 28_8_2023 کەهاوکاتە لەگەڵ 12-2-1445 کۆچی، کاتژمێر 4ی دوانیوەڕۆ لەلقی پشدەری ژیار بەئامادەبوونی هەریەک لەبەڕێزان بەرپرسی لق و بەڕێوبەری خول و مامۆستاکان، کۆتایی بەخولی هاوینەی ( گوڵەکانی ژیار) هێنرا.

جێی ئاماژەیە ئەم خولە لە( 4_6_2023) دەستی پێکردو لە(28_8_2023) کۆتایی پێهات، هەفتەی دوو ڕۆژ دەوامیان دەکرد بە بەشداری (60) فێرخواز کەتەمەنیان لەنێوان ( 7_15) ساڵاندا بوو لەهەردوو ڕەگەز.

شایەنی باسە گەشتێکی خینجیلانە بۆ فێرخوازان سازکرا، وە فێرخوازان زۆردڵخۆش بوون بەم جۆرە گەشتە.

لە کۆتاییدا بڕوانامە و خەڵات بەسەر سەرجەم فێرخوازاندا بەخشرا ، یەکەم و دووەم و سێیەمەکان خەڵاتی تابەت کران.


ڕاگەیەندنی لقی پشدەری ژیار.