وەفدێکی لقی پشدەری ژیار بەشداری ئاهەنگی کۆتایی خولی دووەمی( بنکەی ئەمین) دەکات
شەوی یەکشەم لەسەر دووشەممە 27-8-2023 کە هاوکاتە لەگەڵ 11-2-1445 کۆچی، وەفدێکی لقی پشدەری ژیار کە پێکهاتبوو لە بەرپرسی لق (م.خالید خدر و بەڕێزان، د.ئەحمەد ڕێبین و محمداحمدممند) لەئەندامانی ئەنجومەنی لق بەشداری ئاهەنگی کۆتایی خوولی دووەمی (بنکەی ئەمین) بۆ فێربوونی قورئان کرد، لەگەڕەک و مزگەوتی (امام قاسم) لە قەڵادزێ، شایانی باسە ئەم ئاهەنگە ڕێکخرابوو بۆ نزیکەی (300) فێرخوازو کەسوکاریان و کۆمەڵێکی زۆر لەمیوان، کە نزیکەی سەعاتێکی خایاند.
ڕاگەیاندنی لقی پشدەری ژیار