ئینستتیوتی ژیار لقی سلێمانی پاش کۆتاییھاتنی فیستیڤاڵی ساڵانەی بارانی ڕەحمەت، پێشوازی لە گروپی ھونەری بێخود کرد
شەوی دووشەممە ٢٠٢٢/١١/٢٢ ئەنجومەنی لقی سلێمانی ئینستتیوتی ژیار پاش کۆتاییھاتنی فیستیڤاڵی ساڵانەی بارانی ڕەحمەت، پێشوازی لە گروپی ھونەری بێخود کرد.
شایەنی باسە دانیشتنەکە بە ئامادەبوونی بەڕێزان: پ. خالید موحەممەد ساڵح و، د. کامل شارباژێڕی و، د. عوسمان ئالانی و، د. بەختیار نەجمەدین و، م. ئارامی خەبات، بەڕێوەچوو.
لە دانیشتنەکەدا دەستخۆشیی لە گروپی ھونەری بێخود کرا بۆ ئەو کارە ناوازەیەی ئەنجامیاندا و ھەروەھا گفتوگۆ کرا لەسەر خاڵە بەھێز و لاوازەکانی فیستیڤاڵ و تاوتوێی شێوازی بەڕێوەچوونی کرا. لە کۆتاییدا خەڵاتی ڕێزلێنان بە ئەندامانی گروپەکە بەخشرا و ھیوای سەرکەوتن و کاری جوانتریان بۆ خواستن.