لقی چەمجەماڵ / بەشی گەنجان چادرگەیەکی سازکرد لەژێر ناونیشانی (گەنجان گەنجینەن )
ڕۆژی شەممە بەرواری 5/8/2023
لقی چەمجەماڵ / بەشی گەنجان
چادرگەیەکی سازکرد لەژێر ناونیشانی (گەنجان گەنجینەن ) بەبەشداری نزیکە( 40) گەنج لە کوڕان و کچـان .سەرەتای چادرگەکە بەچەند ئـایەتێک لەقورئــانی پیرۆز دەستی پێکرد
پـاشان وتەی بەخێرهاتن لەلایەن بەڕێز بەرپرسی لق (م. شێخ محمد ) ە وە پێشکەشکرا پـاشان بەڕێز مامۆستا ڕێبوار صـابر بابەتی یەکەمی پێشکەش کرد بەناونیشانی (چـۆن پەرە بەتواناکانی گەنج بدەین ) .
دواتر بابەتی دووەم لەلایەن بەڕێز ( م . مروان اسعد ) بەناونیشانی ( چۆنیەتی مامەڵەی پێغەمبەر لەگەڵ گەنجان )
پاش ڕێستێکی 10 خولەکی
بابەتی سیەم لەلایەن بەڕێز ( د. بەختیار تاڵەبانی ) یەوە پێشکەش کرا بەناونیشانی ( چۆن سیڤی ژیانی خۆمان بەهێز بکەین ) .
پاش نوێژوو نان خواردن
بابەتی چوارەم پێشکەشی ئــامادەبوان کرا لەلایەن بەڕێز (د. مـحـمد سینەمۆکی ) یەوە لەژێر ناونیشانی ( ڕۆڵی گەنج لە گۆڕانکاریەکـانی سەردەم ) .
دواتر سوپاس و پێزانین پێشکەشی ئەومامۆستا بەڕێزانە کرالەلایەن بەرپرسی لقەوە کە بەبابەتەکانیان بەشداری چادرگەکەیان کرد.
سوپاس بۆخودا بەسەرکەوتویی خۆشحاڵی بەشداربوان کۆتایی بەچادرگەکە هـات
شایەنی باسە لەکاتژمێر 9:30 خولەک دەستیپێکردوو لە کاتژملر 2:30 خولەک کۆتای پێهات