دەستەی سەیدصادقی ژیار پانێڵی پۆلی (12) ساز دەکات.
ڕۆژی پێنجشەممە (٢٤ ـ ٨ ـ ٢٠٢٣) بەشی گەنجانی دەستەی سەیدصادقی ژیار پانێڵی پۆلی (١٢)ی سازڪرد بۆ خوێندڪارانی دەرچووی پۆلی(١٢).
پانێڵەڪە بە بەشداری ڪەسانی بە ئەزموون (مامۆستا سالار محمود و دڪتۆر ابوبڪر عوسمان و مامۆستا پشتیوان صابر) سازڪرا.
لە پانێڵەڪەدا بە وردی باسی چۆنێتی پڕڪردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین و سیستەمەڪانی زانڪۆلاین و گرنگی پڕڪردنەوەی فۆرمەڪە لای ڪەسی شارەزا و چۆنێتی ڕیزبەندی ڪردن و چۆنێتی پڕڪردنەوەی فۆرمی زانستی و وێژەیی ڪرا.
هەروەها لە بەشێڪی تری پانێڵەڪەدا وەڵامی سەرجەم پرسیارەڪانی خوێندڪاران درایەوە.
ڕاگەیانی دەستەی سەیدصادقی ژیار.