لە ژێر دروشمى (خيرُكُم مَن تعلَّمَ القرآنَ وعلَّمَهُ) خولى هاوینەى پەروەردەیی لە لقى سلێمانى ژیار کۆتاییهات.

دوای ئەوەی لە بەرواری 2023/5/20 خولی هاوینەى پەروەردەیی دەستیپێکرد بە بەشداری نزیکەی 130 قوتابی ڕۆژى 2023/8/18 دوای سێ مانگ لە بەردەوامبوونى خولی هاوینەی ژیار لە لقی سلێمانی ژیار ئاهەنگی کۆتایی ئەنجامدرا.

سەرەتای ئاهەنگەکە بە قورئانى پیرۆز دەستیپێکرد لەلایەن  قوتابی میرشادەوە پاشان وتەیەکی تایبەت بە ئامۆژگاری قوتابیان لەلایەن م. هەژار ئیسماعیل بەڕێوبەری خولەوە پێشکەش کرا و دوای چەندین چالاکیی و پێشبڕکێ خەڵات بەسەر بەشداربووانی خولەکە و مامۆستایاندا دابەشکرا لەلایەن بەڕێز: م. گوڵاڵە ڕەزا بەرپرسی لقی سلێمانی ژیار.


پاشان قوتابیان ماڵئاواییان لە مامۆستایان کرد دواتریش بۆ نانی نیوەڕۆ لە ژیار خوانێک سازکرا و بەمجۆرە کۆتایی بە خولەکە هات.


شایەنى باسە بەشی پەروەردەى ژیار بەشێوەیەکى کارا و چڕ لە خەمى پەروەردەی کۆمەڵگەدایە و بۆ هەریەک لە تەمەنە جیاوازەکان چالاکیی و خولى جیاجیاى هەیە بەشێوەیەک کە منداڵان و نەوجەوانان و لاوان و گەنجان و بە تەمەنەکان و ئافرەتانیش سوودى لێ دەبینن و بەشدارن لە خول و پڕۆژەکانیدا.


ڕاگەیاندنى لقى سلێمانى ژیار.