لقی پشدەری ژیار هەفتەی حەوتەمی خولی بونیادنانی (کەسێتی ئافرەت) بەڕێوە دەبات
ڕۆژی چوار شەممە بەرواری23-8-2023 کە هاوکاتە لەگەڵ 7-2-1445 کۆچی، کاتژمێر 8:30 ی سەر لەبەیانی هەفتەی حەوتەمی خولی بونیادنانی کەسێتی ئافرەت بەڕێوەچوو، بە پێشکەشکردنی سیمینارێک لەلایەن بەرێز ( دکتۆر بەختیار تاڵەبانی)ەوە لەژێر ناونیشانی ( پەروەردە کردنی منداڵ )دواتر تیشک خرایە سەر چەند بابەتێک لەسەر کتێبی ( ڕەچەتەی پەروەردەکردنی منداڵ) وە دواتر کتێبەکە پێشکەشی سەرجەم بەشداربووان کرا کە سپۆنسەر کرابوو لەلایەن ( ئامادەیی نامی ناحوکمی) ەوە.
شایانی باسە ئەم خوولە بەهاوبەشی بەشی ئافرەتان و هۆشیاری خێزانی بەرێوە دەچێت، (38) خوشک ئامادەی سیمینارەکە بوون، خوشکان دەست خۆشیان هەبوو بۆ تەواوی بابەتەکە.